پەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی

لەبارەی ئێمە

پەیمانگەی ( پێشەنگ ) ی ناحکومی

پەیمانگەی پێشەنگ پەیمانگەیەکی پێنج سالەیە و قوتابی دوای تەواوکردنی پۆلی نۆی بنڕەتی دەتوانێت لای ئێمە درێژە بە خوێندن بدات و ماوەی خوێندن پێنج ساڵە، تەمەن و نمرە مەرجی وەرگرتن نیە، چوار بەشمان هەیە
- کارگێڕی
- ژمێریاری
- کۆمپیوتەر
- نەوت و گاز

باشترین مامۆستا و نوێترین سیستمی خوێندمان بۆ قوتابیان دابینکردووە
لە ماوەی ساڵانی خوێندن خولی خۆرایی و گەشتی زانستی و جۆرەها چالاکی جیاواز بۆ قوتابیانمان ئەنجام دەدەین.
وە هەروەها لە هەموو بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان چالاکیمان دەبێت.
گرینگی زۆر دەدەین بە زمانی ئینگلیزی و مامۆستای تایبەت و بە ئەزموون وانەکان لە کلابی تایبەت بە ئینگلیزی دەڵێنەوە.