ماوەی خویندن: پێنج ساڵ.
بڕوانامە: دبلۆم لە بواری نەوت.
شێوازی خوێندن: تیۆری و پراکتیکی.
وەرگرتن: دەرچووی پۆلی 9 بنەڕەتی.
قوتابی دوای پێنج ساڵ فێری ئەمانەی خوارەوە دەبێت:
- ئاشنا بوونی قوتابی بە پێکهاتە کیمیاییەکانی نەوت و خامەکانی.
- فێرکردنی قوتابی لە رێگەی تاقیگە کیمیایی و فیزیاییەکانی پەیوەندیدار بە بەشی نەوت.
- لەڕێگەی سەردانیکردنی کێڵگە نەوتییەکان قوتابی ئاشنا دەکرێت بە رێگە و شێوازەکانی دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوت.
- گرینگی دان بە زمانی ئینگلیزی لە رێگەی کردنەوەی خولی تایبەت لە ماوەی ساڵآنی خوێندن بە خۆڕایی بۆ ئەوەی قوتابی سوود لە سەرچاوە زانستیە نێودەوڵيتییەکان وەربگرێت .
هەلی کار بۆ دەرچووان :
- کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان.
- کارکردن لە کارگە پترۆکیمیاییەکان.
- کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کە لەبواری نەوت لە کوردستان کار دەکەن.