وتاری بەڕێوبەر

بەڕێوەبەرى پەیمانگەد. حسێن رەشید تەها

بەناوی یەزدانی دلۆڤان

بەخێربێن بۆ پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى. پەیمانگەى پێشەنگ لە ساڵى ٢٠١٩ دامەزراوە و بەشێکە لە دامەزراوەى شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنى باڵا، کە گەورەترین دامەزراوەى کەرتى تایبەتە بۆ ئەو بوارە. ئێمە بە ستافێک لە مامۆستایانى بەتوانا و بە دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانى خوێندن و بە بەرنامەیەکى زانستى و پەروەردەیى دەستمانپێکرد و، بە ئامانجى بنیاتنانى کەسایەتییەکى بەهێز بۆ قوتابییانمان، لەوکاتەوە تا ئێستا توانیومانە شوێن و پێگەیەکى بەرز لەناو بوارى پەروەردەیى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمدا بەدەستبێنین. خۆشەویستان؛ لەو ژینگە پڕ لە جموجۆڵە زانستییەى کە لە پەیمانگەکەمان هەمانە و بەو چالاکییە زانستى، پەروەردەیى، رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتییانەى کە ئەنجامیاندەدەین، قوتابییانمان هاندەدەین و باشترین دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنین بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و بەدەستهێنانى کارامەییە جیاوازەکان. ئامانجەکە ئەوەیە قوتابی لە سەرەتاوە هەست بە توانا و لێهاتوویی خۆی بکات و توانا شاراوەکانی بدۆزێتەوە، وەک بکەرێکیش لەناو کۆمەڵگەدا رۆڵ بگێڕێت. لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدارییان لە سەرکەوتنی بەردەوامی ئەم پەیمانگایەدا کردووە، هەر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بگرە تا قوتابییانى ئازیز و ماڵباتە بەڕێزەکانیان. بێگومان ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان دەدەین کە جێگاى متمانەى ئێوە بین.
د. حسێن رەشید تەها
بەڕێوەبەرى پەیمانگە