نەوت و گاز
بەشی زانستی نەوت و گاز یەکێکە لە بەشە گرینگەکانی پەیمانگەی پێشەنگ کە تێیدا ئامانجی ئاشناکردنی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمانە بە تەکنیکەکانی بواری نەوت و گاز تاوەکو بتوانن لەو ڕێگەیەوە خزمەتی باشتری کۆمەڵگە بکەن لە ڕێگەی مامەڵەی دروست لەگەڵ وزە و سەرچاوە نوێیەکان. لەم بەشەدا هەموو تەکنیکەکانی بەشەکانی هەڵکۆڵین و بەرهەم هێنان و پاڵاوتن و پشکنینی نەوت و گەڕان بەدوای نەوت و هەڵگرتەی نەوتی بە شێوازێکی تیۆری دەخوێندرێت. لە بەشی نەوت و گاز چەندین وانە دەخوێنن لەگەڵ بونی پرۆژەی دەرچوون کە لە کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدرێت لەلایەن قوتابیان. سیستەمی خوێندن لە پەیمانگەی پێشەنگ دابەش کراوە بەسەر دوو وەرز. هەر وەرزێک 14 هەفتەیە بۆ هەر بابەتێک چەندین کاتژمێری وانەی پراکتیکی و تیۆری وانە دەخوێندرێن. کۆتا ساڵی خوێندن کە ساڵی پێنجەمی پەیمانگایە، قوتابیان بە پێشکەش کردنی پرۆژەی دەرچوون یان توێژینەوەی زانستی ساڵی خوێندنیان تەواو دەکەن و ئەوکات شایستەی بەخشینی بروانامەی دیبلۆم دەبن لە لایەن پەیمانگاکەمانەوە. دوای تەواوکردنی پێنج ساڵی خوێندن، دەرچوانمان ئاشنا دەبن بە تەکنیکەکانی گەڕان بە دوای نەوت و گاز، هەڵکۆڵین، پاڵاوتن، بەرهەم هێنانی نەوت و گاز، هەڵگرتنی نەوت و گاز و زیادکرندی بەرهەمی نەوتی EOR. هەروەها مەشقی هاوینە سەرەکیترین چاڵاکیە. بۆ ماوەی مانگێك لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دا ئەنجام دەدرێن. لەڕێگەی دەستەبەرکردنی مەشقی هاوینە قوتابیان لە کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی کرداری ئاشنای کار و چاڵاکیەکانی نەوت و گاز دەبن.