دەربارە

هەموو شتێک بزانە لەسەر مەرجەکان و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابییان

مەرجی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان،
بەپێی ڕینماییه‌كانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

  • پێویسته‌ قوتابی خاوەن بڕوانامەی پەسەندکراوی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بێت. یەکەم: وەرگرتنی قوتابییان و خوێندکاران لە قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومییەکان، بەپێی ماددەی (بیست و یەکەم) لە یاسای قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان، بەدەردەبێت لە مەرجی تەمەنی متمانەپێکراو لە سیستەمی وەرگرتنی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکاندا. واتە قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومییەکان دەتوانن قوتابی و خوێندکارێک وەربگرن کە لە قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەی حکومییەکان لەبەر گەورەیی تەمەن وەرناگیرێت. بۆ وەرگرتن لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، پێویستە منداڵ پێش کۆتاییهاتنی ساڵ، تەمەنی بووبێتە (٦) ساڵ.

    دووەم: وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان و خوێندکاران لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان، بە گوێرەی بەندی یەکەمی ئەم ماددەیە و مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار دەبێت، کە پێشتر لەلایەن دامەزراوەکە لە کاتی داواکردنی مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت کراوە و ڕەزامەندی لەسەر وەرگیراوە. لەگەڵ لەبەرچاوگرتنیی ئەم بەندانەی خوارەوەی ئەم ماددەیە.
    سێیەم: جیاوازی تەمەن لە نێوان گەورەترین و بچوکترین قوتابی و خوێندکار لە پۆلێکدا نابێت لە (٥) ساڵ زیاتر بێت.
    چوارەم: نابێت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان ڕێگە لە وەرگرتنی قوتابییان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگرن؛ هەروەها نابێت ڕێگە لە وەرگرتنی قوتابییان و خوێندکاران لەسەر بنەمای نەژاد و ئایین بگیرێت.
    پێنجەم: لەسەر هەموو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانە، (٥) کورسی خۆڕایی بۆ منداڵانئ شەهیدان و هاوسەرەکانیان تەرخان بکەن، بەو مەرجەی ئەو ژمارە داواکارییە هەبێت؛ بۆ دابینکردنی دادپەروەری لەنێوان دامەزراوەکان، وەزارەت مافی هەیە ڕێژەی سەدی بەکاربێنێت، بۆ ئەوەی کۆی گشتی کورسییەکان بگۆڕێت.
    شەشەم: دوا کاتی وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار لە قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومییەکان پآش (٣٠) ڕۆژ دەبێت لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن. بە پێچەوانەشەوە پێویستە ڕەزامەندی وەزارەت وەربگیرێت. وەرگرتنی منداڵآن لە باخچە وابەست نییە بە هیچ ڕێکەوتێک و لەو مەرجە بەدەرە
    حەوتەم: پێویستە دامەزراوە ناحکومییەکان، ساڵانە و پێش ڕۆژی (٣١/١٠)، بە مەبەستى ئاگاداربوونەوە، لیستێک بە ناو و تەمەن و پۆلەکانی قوتابی و خوێندکاران، بۆ بەڕێوەبەرەایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار بنێرن.
    هەشتەم: بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، هەمان ئەو بەڵگەنامانەن کە لە دامەزراوە حکومییەکان داوا دەکرێن، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی هەرێم دێن(یان ناسنامەیان سەر بە هەرێم نییە):
    1- ناسنامە یاخود بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون یان کۆپی پاسپۆرت
    2- بڕوانامەی خوێندن لە دەرەوەی هەرێم لەلایەن وەزارەتەوە بەرابەر کرابێت؛ بۆ قوتابییانی پۆلی (٤)چوار و سەروتر. بۆ پۆلەکانی یەکەم تا سێیەمی بنەڕەتی، پێویستى بە یەکسانکردن نابێت، تەنها بەڵگەنامەی قوتابخانەی دەرەوەی وڵات پێویستە.


سیستەمی خوێندنی پەیمانگە

سیسته‌مى خوێندن له‌ پەیمانگەكه‌مان، به‌ پێى سیسته‌مى ساڵانه‌یه‌. له‌ ماوه‌ى ساڵێكى خوێندندا، قوتابى له‌ دوو وه‌رزى جیا جیادا تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كات و له‌ كۆتایى ساڵیشدا، تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى له‌ كۆى بابه‌ته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دا. سه‌باره‌ت به‌و وانانه‌ش كه‌ ده‌گوترێنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ دانراون. دواى ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستاى تایبه‌ت و پسپۆڕ بۆ وانه‌كان دابینكران، له‌ كۆرسبووكێكى تایبه‌تدا مادده‌كانى وانه‌كه‌ و كاتى وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى، هه‌موو تێدا ده‌نووسرێن. هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ رێژه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆى هه‌یه ساڵانه‌ گۆڕانكارى له‌ بابه‌ته‌كاندا بكات. پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى پەیمانگەكه‌مان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه‌، بۆیه‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ بێته‌ ئاراوه‌ و ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى بكرێت، پێویسته‌ ره‌چاو بكرێت