دەربارە
هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە
ژمارەی قوتابییان
ستافی پەیمانگە
ژمارەی دەرچووان
بەشەکانی خوێندن
کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و مێژوویەکەی
- دەربارەی پەیمانگەى "پێشەنگ" ى ناحکومى پەیمانگەی "پێشەنگ"ى ناحکومى، سەر بە وەزارەتى پەروەردەیە و لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠، بە درووشمی " خوێندنی پیشەیی، پەروەردە و ڕۆشنبیری، زانستی هاوچەرخ " دامەزراوە دامەزراوە؛ پەیمانگەیەکی پێنج ساڵەیە و دەرچووانى پۆلی ٩ی بنەڕەتی، ١٠و ١١ی ئامادەیی وەردەگرێ. ئەم پەیمانگەیە، بەشێکە لە دامەزراوەى شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنى باڵا، کە گەورەترین دامەزراوەى کەرتى تایبەتە لەم بوارەدا و، لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى زاخۆ و سۆران، خاوەن ١٤ پەیمانگە و کۆمەڵگەیەکى پەروەردەییە. پەیمانگەی پێشەنگ چوار بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت کە بریتیین لە: نەوت و گاز، کۆمپیوتەر، ژمێریاری و کارگێڕی. ئەم بەشانە لەسەر بنەماى پێداویستییەکانى بازاڕى کار دانراون، تا قوتابى دواى تەواوکردنى خوێندنەکەى بتوانێ بە ئاسانى لە بازاڕى کاردا جێى خۆى بکاتەوە. بە گرنگیدان بە پەروەردەی تیۆرى و پراکتیکی، پەیمانگەی پێشەنگ کۆمەڵێک بەرنامەی جۆراوجۆر پێشکەشدەکات کە بەپێی داواکارییەکانی پیشەسازییە مۆدێڕنەکان و ئابووری جیهانی پەرەسەندوو داڕێژراون. بەرنامەى پەیمانگەکەمان جەخت لەسەر توێژینەوە و داهێنان و فێربوونی کردەیى دەکاتەوە و قوتابییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، کە خوێندکاران بەو شارەزایی و متمانەیەی، کە پێویستن تا لە پیشەکەیاندا سەرکەوتوو بن، تەیار دەکرێن. پەیمانگەی پێشەنگ لەلایەن ستافێکی بە ئەزموون و شارەزا و خاوەن بڕوانامەی بەرزی وڵاتانی دەرەوە و ناوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت.
ئامانجی پەیمانگە
وەک بەردێکی بناغەی کۆمەڵگا، پەیمانگە پابەندە بە گەشەپێدانی مرۆیی و بەهێزکردنی تاکەکان لە ڕێگەی پەروەردەوە. ئێمە لە پێناوى نایابى ئەکادیمی و دەوڵەمەندکردنی کولتووری و پێشکەوتنی زانستی کاردەکەین، کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گەشەپێدانی تاکەکان و پێشخستنى کۆمەڵگە و گەیاندنى بە ئاستێکى بەرزى پێشکەوتن.
ئێمە بە درووشمى" خوێندنی پیشەیی، پەروەردە و ڕۆشنبیری، زانستی هاوچەرخ " مەبەستمانە تاکێک کە خاوەنى توانا و لێهاتوویى هەمەلایەنە بێت پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەین. تاکێک کە هەم خاوەنى زانستى هاوچەرخ و سەردەمى بێت، هەم خاوەنى توانستى کردەیى و ئەزموونیی و هەم خاوەنى رۆشنبیرى و هەستى بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى بێت. بەمشێوەیە دەتوانێ بەشدارییەکى مانادار لە ژیانى پیشەیى، کۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى کۆمەڵگەدا بکات.
مێژووی پەیمانگە
پەیمانگەی "پێشەنگ"ى ناحکومى، سەر بە وەزارەتى پەروەردەیە و لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠، بە درووشمی " خوێندنی پیشەیی، پەروەردە و ڕۆشنبیری، زانستی هاوچەرخ " دامەزراوە دامەزراوە؛ پەیمانگەیەکی پێنج ساڵەیە و دەرچووانى پۆلی ٩ی بنەڕەتی، ١٠و ١١ی ئامادەیی وەردەگرێ. ئەم پەیمانگەیە، بەشێکە لە دامەزراوەى شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنى باڵا، کە گەورەترین دامەزراوەى کەرتى تایبەتە لەم بوارەدا و، لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى زاخۆ و سۆران، خاوەن ١٤ پەیمانگە و کۆمەڵگەیەکى پەروەردەییە. پەیمانگەی پێشەنگ چوار بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت کە بریتیین لە: نەوت و گاز، کۆمپیوتەر، ژمێریاری و کارگێڕی. ئەم بەشانە لەسەر بنەماى پێداویستییەکانى بازاڕى کار دانراون، تا قوتابى دواى تەواوکردنى خوێندنەکەى بتوانێ بە ئاسانى لە بازاڕى کاردا جێى خۆى بکاتەوە. بە گرنگیدان بە پەروەردەی تیۆرى و پراکتیکی، پەیمانگەی پێشەنگ کۆمەڵێک بەرنامەی جۆراوجۆر پێشکەشدەکات کە بەپێی داواکارییەکانی پیشەسازییە مۆدێڕنەکان و ئابووری جیهانی پەرەسەندوو داڕێژراون. بەرنامەى پەیمانگەکەمان جەخت لەسەر توێژینەوە و داهێنان و فێربوونی کردەیى دەکاتەوە و قوتابییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، کە خوێندکاران بەو شارەزایی و متمانەیەی، کە پێویستن تا لە پیشەکەیاندا سەرکەوتوو بن، تەیار دەکرێن. پەیمانگەی پێشەنگ لەلایەن ستافێکی بە ئەزموون و شارەزا و خاوەن بڕوانامەی بەرزی وڵاتانی دەرەوە و ناوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت.