بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
فیستیڤاڵی زانستی پەیمانگە پێنج ساڵییەکانی دامەزراوەی شەهید (2025-02-26)
بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. محەممەد عەلی" سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی شەهید، "د. فەرهاد حەمەد" ئەندامی بۆرد، بەڕێوەبەری پەیمانگە پێنج ساڵییەکانی دامەزراوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، فیستیڤاڵی زانستی پەیمانگە پێنج ساڵییەکان بەڕێوەچوو. ئەم فیستیڤاڵە کە لەژێر درووشمی "پەرەپێدانی تواناکان لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر" بەڕێوەچوو، هەلێک بوو بۆ دەرخستنی داهێنانەکان و پڕۆژە زانستییەکانی قوتابییان و هاندانیان بۆ بەشداریکردنی چالاک لە پڕۆسەی پەرەپێدانی کۆمەڵگە و وڵات. لە فیستیڤاڵەکەدا، کە دەیان پڕۆژە و کاری زانستی قوتابییانی لەخۆدەگرت و ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک سەردانیان کرد، توانا سەرنجڕاکێشەکانی قوتابییانی لە بوارە جیاوازەکانی زانست و تەکنەلۆژیا و پیشەسازی، خستبووەڕوو. ئەمجۆرە چالاکییانە نیشاندەری ئەوەن کە دامەزراوەی شەهید بەردەوامە لە پێشخستنی پڕۆژە زانستییەکان و هاندانی هەموو قوتابییان بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی پیشەیی و کۆمەڵایەتی. پێویستە بگوترێ، هەر لە میانەی فیستیڤاڵەکەدا چەندین چالاک وەک سیمینار و پانێل پێشکەشکران.

