بینینی بابەت

بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە

یحیی ئاڤان تحسین (قۆناغی چوارەمی پڕۆگرام)

ناونیشانی بابەت: دروستکردنی ڕۆبۆت لە ڕێگەی ئەردوینۆ / پڕۆژەی چاویلکەی نابینایان بابەتی قوتابی: ڕۆبۆتیک ئەو بوارەیە کە ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر و AI تێکەڵ دەکات بۆ دیزاینکردن و دروستکردنی ئامێرێک کە دەتوانێت ئەرکەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات یان یارمەتی مرۆڤ بدات. کارکردن لەسەر پڕۆژەکانی ڕۆبۆتیک ڕێگە بە قوتابیان دەدات فێربن چۆن چەندین بواری جیاوازی تەکنەلۆژیا تێکەڵ بکەن. ڕۆبۆتی چاویلکەی نابینایان بە بەکارهێنانی(ئەلتراسۆنیک، بەزەر وە پاتری) دروستدەکرێت کە سوودی بۆ کەسانی نابینا هەیە لە هاتوچۆکردن بەبێ بەکارهێنانی گۆچان و بێ ئەوەی گرفتی ڕووبەڕووبوونەوەی بەربەستەکانیان لۆ دروست ببێت. ئەڵتراسۆنیک هەڵدەستێت بە پیوانی مەودای بەربەستەکان و لە کاتی نزیک بوونەوە لە مەودای دیاریکراو لە هەر بەربەستێک لە ڕێگەی بەزەر(هوستەوەری دەنگی) بەکارهێنەرەکە ئاگادار دەکاتەوە لە بوونی بەربەست لەبەردەمیدا و گۆڕینی ئاڕاستەکەی.