بەرز ڕاگرتنی مانگی ڕەمەزان
هەواڵەکانی پەیمانگە
بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە
دەربارەی پەیمانگە بە ڤیدیۆ
ئەنجومەنی پەیمانگە
ووتەی قوتابییان و دەرچووانی پەیمانگە
چەند پرسیارێک سەبارەت بە پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى
پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى ، بە دنیابینییەکى زانستى روون، بە شارەزایى لە ستانداردە زانستییەکان لە ئاستى جیهان، بە ستافێکى شارەزا و لێهاتوو، بە تیمێکى فەرمانبەرانى خزمەتگوزار و دڵسۆز، بە دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى فێربوون، بەتایبەتى لەڕووى ژیرخانى زانستى و تاقیگە، گەشتى زانستى بەردەوام، پێشبڕکێى زانستى و رێکخستنى کۆڕ و کۆنفرانس، بەستنەوەى راستەوخۆى زانستەکان بە بازاڕى کار و گرنگیدان بە کاردۆزى و کارسازى بە قوتابییان، دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە هەنگاوەکانى داهاتووى ژیانى قوتابییاندا. لە هەمووى گرنگتر، پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى، بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکى گەورەتر و باوەڕپێکراوتر، دامەزراوەى "شەهید"، کە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ، خاوەنى چواردە پەیمانگەیە. ئەم کۆمەڵگە ئەکادیمی و پەروەردەییە، هاندەرێکى سەرەکى پەرەپێدانى تواناکان و وەسەریەکخستنى هزر و بیرە جیاوازەکانە، کە ساڵانە لەرێگەى چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستییەوە، بوارى بۆ دەڕەخسێنرێ. بۆیە قوتابى دەکەوێتە ناو ژینگەیەکى ئەکادیمى و پەروەردەیى پڕ لە جموجۆڵەوە، کە بێگومان کاریگەرى ئەرێنى لەسەر پڕۆسەى فێربوونى دەبێ.
پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى، بە تەواوی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە و لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیژەکانى وەزارەتدا دەجوڵێتەوە. لەمڕوانگەیەوە، دەرچووانی پەیمانگا دەتوانن بە متمانەوە بڕوانامەکانیان بۆ دامەزراندن، دۆزینەوەى کار و بەردەوامبوون لە خوێندنی بەرزتر، بەکاربێنن.
بەدڵنیایەوە پەیمانگەکەمان خاوەنی تاقیگەی پێشکەوتوو و مۆدێڕنە، کە بە تەواوی وەڵامدەری پێداویستییە زانستییەکانی بەشەکانمانن. تاقیگەکانمان بە کەرەستە و ئامێری پێشکەوتوو رێکخراون، کە دەرفەتی گونجاو بۆ قوتابییان دەڕەخسێنن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونی زانستی و کارپێکردنی تەکنەلۆژیای نوێ. پەیمانگەى زاگرۆس بە بەردەوامى خۆى لەگەڵ پێداویستییە پێشکەوتووە تاقیگەییەکانى بوارە جیاوازەکان، بەڕۆژدەکاتەوە(ئەپدەیت).
بەڵێ، پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى بەشە ناوخۆیی پێشکەش بە قوتابییان دەکات و لەژێر چاودیرى خۆیدا، سەرجەم پێداویستییەکانى دابیندەکات. ئێمە لەم رێگەیەوە ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، سەلامەت و گونجاوی مانەوەیە بۆ قوتابییان، بەجۆرێک کە هەست بە ئاسودەیی بکەن و بە خەیاڵێکى ئاسوودەوە درێژە بە خوێندنیان بدەن.
دەرچووانی پەیمانگەى "پێشەنگ"ى ناحکومى، ئامادەییەکی تەواو لە بوارەکانى خۆیان بەدەستدێنن بۆ چوونەناو بازاڕی کار. بە سەرنجدان لەوەى کە زۆربەى پسپۆڕییەکانى پەیمانگە لە پێویستییەکانى بازاڕى کارن، بۆیە قوتابى بە ئاسانى دەتوانێ لە بوارەکەی خۆیدا کار بدۆزێتەوە؛ بۆ نموونە لە کەرتى ژمێریارى، نەوت و گاز، کۆمپیوتەر و چەندین بواری تر.